مهاباد؛ دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی مێهران ئیبراهیمزادە
هەنگاو؛ هەینی ۲۷ی خەرمانی ۲۷۲۶
مێهران ئیبراهیمزادە، هاووڵاتیی تەمەن ۳۱ ساڵی کورد و خەڵکی مهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کاری بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی ۴ ڕۆژ هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۲۴ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۵ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، مێهران ئیبراهیمزادە، تەمەن ۳۱ ساڵ، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بێ پیساندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکوومەتییەکان ڕۆژی سێشەممە بە چوونە ناو شوێنی کاری ناوبراو (دۆکانی ڕۆنگۆڕینی ئۆتۆمبێل)، بە بەکار هێنانی لە توندوتیژیی زۆر هەوڵی دەستبەسەرکردنی ناوبراویان داوە.
دوای تێپەڕبوونی ۴ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانیدا، لە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی وردی مێهران ئیبراهیمزادە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم پەیوەندییەدا بێئاکام ماوەتەوە.