سنە؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی گۆڕان خودامرادی

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١١:٢٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٩ی ڕەبەزی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی گۆڕان خودامرادی، خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو دوای تێپەڕ بوونی چوار ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەبەزی ٢٧٢٤ (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، گۆڕان محەممەدی، خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەنگاو ئاگادار کراوتەوە کە هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، ماڵەکەیان پشکنیوەتەوە دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسی وەکوو مۆبایل و کتێبەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە