جێبەجێکرانی سزای سێدارەی چوار بەندکراو لەوانە دوو کەسی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ٢٠:٠٨

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی چوار بەندکراو لەوانە دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی عەبدولباری تاجیک و پاشا پەشتوو و دوو بەندکراوی دیکە کە ناوەکانیان جاوید ئەحمەدخانی و ڕەحمان (ناسناو نادیار) ئاشکرا کراوە، لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێببەجێ کرا. ئەو کەسانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی عەبدولباری تاجیک و پاشا پەشتوو، دوو بەندکراوی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان، جاوید ئەحمەدخانی، خەڵکی شاری ئیسلامشاری تاران و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ڕەحمان (ناسناو نادیار) لە بەندیخانەی قزڵحسار جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جاوید ئەحمەدخانی، پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا بوو.

هەروەها، ئەم سێ بەندکراوەی دیکە پێشتر بە تۆمەتەکانی وەکوو یەک لە دۆسیەگەلی جیاوازدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە