ڕاپۆرتێک لەسەر برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٨:٥٣

هەنگاو؛ هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی ڕزگار حەسەنی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، ڕزگار حەسەنی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار کرا و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سەقز گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕزگار حەسەنی لە بەشی کەمەردا بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و مۆخی بڕبڕەی بە سەختی زیانی دیتووە. ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شەفای سەقز گواستراوەتەوە و لە بەشی ICUی ئەو نەخۆشخانەیەدا خەوێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە