دەستبەسەکران و ناڕوونی چارەنووسی ئیدریس فەتحی هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ٠٠:٣٦

هەنگاو؛ دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

ئیدریس فەتحی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەقز شەش ڕۆژ پێش لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناڕوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئیدریس فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی"کانەعمەت"ی شاری سەقز، وێڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

هەنگاو زانیویەتی کە، ئیدریس فەتحی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر گوندی "بەستام" ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی و لە کاتێکدا خەریکی گەچکاری بووە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە