جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم

٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٦:٥٠

هەنگاو، پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەری٢٧٢٤


سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی ئەیووب سەنگەر و عەبدولڕەقیب مالیکی کە پێشتریش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم جێبەجێ کرا.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) سزای سێدارەی ئەیووب سەنگەر و عەبدولڕەقیب مالیکی تەمەن ٢٦ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەیووب سەنگەر لە چوار ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و عەبدولڕەقیب مالیکی بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کران و هەر دوو لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.


تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی سێدارەی ئەو بەندکراوانە لە میدیاکانی حکومەت بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە