بۆکان، مەلێحە عەبدولقادری سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٢:٤٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

مەلێحە عەبدولقادری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان کە گەلاوێژی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری‌ئیسلامی‌ئێرانەوە سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو دواییانەدا مەلێحە عەبدولقادری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژێم» سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو سزایە لە ٨ی ڕەبەزەوە بە شێوەی فەرمی بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.


شایەنی باسە کە، مەلێحە عەبدولقادری ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٣١ی جولای ٢٠٢٤)، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگای ئەم دامەزراوە ئەمنییەتییە لە ئورمیە گوازرابووەوە. ناوبراو دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە