کرماشان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی یەزدان قەنبەری، لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ٠١:٠٠

هەنگاو؛ سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕینی ١٨ ڕۆژ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر  ٢٧٢٤ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، یەزدان قەنبەری تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕینی ١٨ ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون هیچ جۆرە زانیارییەک لەم بارەوە بە بنەماڵەی ناوبراو بدەن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە