دەستبەسەرکرانی لانی کەم حەوت هاووڵاتیی کورد کە شارەکانی مەریوان، جوانڕۆ، کامێران و کەرەج

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٣:١٢

هەنگاو، سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥

ئارتین نەدیمی و ماردین نەدیمی، دوو برای خەڵکی کامێران و هاووڵاتییەکی دیکەی کورد و خەڵکی ئەم شارە بە ناوی محەممەد مارابی، پێشەوا ساڵحی خەڵکی مەریوان، ئارین فاتحی خەڵکی جوانڕۆ، سینا نەزەری هاووڵاتیی کورد و پێڕەویی ئایینی یارسان و سینا عەلیشاهی هەر دووکیان دانیشتووی کەرەج لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (١٩ی جەنیوەریی ٢٠٢٦)، پێشەوا ساڵحی، خەڵکی مەریوان لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار ئارین فاتحی، لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، محەممەد مارابی، خەڵکی گوندی ماراب سەر بە شاری کامێران دەستبەسەرکرا. لە ڕێکەوتی ٢٠ی هەر ئەم مانگە ئارتین نەدیمی و ماردین نەدیمی، دوو برای دووانەی ١٩ ساڵە و خەڵکی گوندی گازرخانی سەر بە کامێران دەستبەسەرکرابوون.

هەمان ڕۆژ، سینا عەلیشاهی هاووڵاتیی خەڵکی سنە و دانیشتووی کەرەج لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

سینا نەزەری، خەڵکی گوندی «سەفەرشا» سەر بە شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج، لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار دەستبەسەرکراوە و هەتا ئێستا هەواڵێک لەسەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە