دەستبەسەرکرانی مورتەزا سەیدی و نەسروڵڵا ئەمیرلوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١١:١٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

مورتەزا سەیدی و نەسروڵڵا ئەمیرلوو، لە چالاکانی کرێکاری بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کران و بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی کورد و خەڵکی کامێران لەگەڵ نەسڕوڵڵا ئەمیرلوو دوای بانگکران بۆ لقی سێی جێبەجێکرانی سزاکانی خانەی دادی شاری قودس دەستبەسەر کراون و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای دوو ساڵ بەندکرانیان بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراونەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ (جولای ٢٠٢٤) لەگەڵ محەممەد ئێراننژاد، یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شەهریار بە سەرۆکایەتیی دادوەر بەهرام پەناهی بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش" هەر یەک سزای دوو ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای ٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

مورتەزا سەیدی و نەسڕوڵڵا ئەمیرلوو ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شەهریاری سەر بە پارێزگای تاران دەستبەسەر کرابوون.

ئەو دوو چالاکە کرێکارییە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرابوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە