مەریوان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی زاهید ئەحمەدی

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٢:٢٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

زاهید ئەحمەدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان ماوەی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای ڕەزبەری ئەمساڵ زاهید ئەحمەدی، خەڵکی گوندی "ڕەشەدێ"ی سەر بە مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، زاهید ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکرانی لە مەریوان بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سنە گواستراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوو کە لە دەستبەسەریدا بووە لە مافی چاوپێکەوتن و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا دوو پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی هەبووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە