مەهاباد، دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی سێ هاووڵاتی
هەنگاو؛ هەینی ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤
سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی عەلی مەعرووفی، هاوڕێ قووە و عەبدوڵڵا هووشمەند، لە یازدە ڕۆژ پێشەوە دەستبەسەرکراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی مەعرووفی، هاوڕێ قووە و عەبدوڵڵا هووشمەند، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد دوای تێپەڕ بوونی ١١ڕۆژ هیچ هەواڵێکیان نییە و لە شوێنێکی نادیار دەستبەسەرن.
هاوڕێ قووە و عەبدوڵڵا هووشمەند، ڕۆژی ١٧ی خەزەڵوەر لە ڕێگای مەهاباد- پیرانشار لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پراید، لە لای سوپای پاسدارانەوە ڕاگیران و دەستبەسەر کران.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا عەلی مەعرووفی، لە لایەن ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاس پاسداران لەو شارە دەستبەسەر کرابوون.
پێشتریش سوپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیەک کوژرانی ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و دەستبەسەرکردنی دوو ئەندامی دیکەی ئەو حیزبە ڕاگەیاندبوو.
عەلی مەعرووفی، هاوڕێ قووە و عەبدوڵڵا هووشمەند، لەو ماوانەی دواییدا لە تەواوی مافە سەرەتایەکانییان وەکوو تەلەفۆن کردن و مافی هەبوونی پارێز بێبەش کراون.
تا ئێستا زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها تۆمەتە هەڵبەستراوەکان سەبارەت بەو سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.