تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی شەڕ لە قەسری شیرین قوربانیی لێکەوتەوە

٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٢:٥٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

ئەندامێکی خاوێنکردنەوەی کێڵگەکانی مین بە ناوی ڕەحیم ئەکبەری لە ئەنجاممی تەقینەوەی گولەی جەنگیی بەجێماو لە شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە دەوروبەری نەفت شاری سەر بە شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، ئەندامێکی خاوێنکردنەوەی مین بەناوی ڕەحیم ئەکبەری بەهۆی تەقینەوەی گولەی بەجێماوی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بریندار کرا.

سەرچاوەیەکی هەنگاو ڕایگەیاندووە کە، ئەو هاووڵاتییە دوای برینداربوون بۆ نەخۆشخانەی "ئەبۆلفەزلی عەباس"ی شاری قەسری شیرین و لەوێوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە، موراد باباخانی، یاریدەری سیاسی و کۆمەڵایەتیی فەرمانداری قەسری شیرین وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە و برینداربوونی شۆفێرێکی بێڵی میکانیکی لە کاتی کارکردنیدا، ئاماژەیەکی بە ناسنامەی ناوبراو نەکردووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە