تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین قوربانی لێ کەوتەوە، قوربانی بوونی پێنج هاووڵاتیی کورد لە ماوەی پێنج ڕۆژدا

٥ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٢:٥٠

هەنگاو؛ شەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری شاری قەسری شیرین، هاووڵاتییک بریندار بوو. لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتهدا لانی کەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی قەسرشیرین، پیرانشار و شنۆ بەهۆی تەقینەوەی مین کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی خەوەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٥ مەی ٢٠٢٤)، بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیک ناوچەی "ئاق داخ" شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، شۆفێرێکی کامپا لە کاتی دروێنەی بەرهەمی گەنم بریندار بووە.

ئیمان مورادی، فەرماندەی ئینتیزامی قەسری شیرین بە میدیا حکوومەتییەکانی وتووە کە، ئەم هاووڵاتییە لەلایەن خەڵکەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوە و باری جەستەیی و تەندرووستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی جۆزەردان (٥ ڕۆژ) لانی کەم هاووڵاتییکی خەڵکی شنۆ بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە بووە و ٤ هاووڵاتیی دیکەش لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار و قەسری شیرین بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە