سنووری سوومار؛ کوژرانی ئەندامێکی ئەرتەش بەهۆی تەقینەوەی مین

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٢:٣٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵

یەک لە ئەندامانی ئەرتەشی ئێران  تیپی ۷۱ی پیادە و جێگیر لە سنووری سوومار بەناوی محەممەد سەلیمی بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە نەواری سنووریی سوومار ی سەر بە شاری گیەڵان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ (۹ی ئەپریلی ۲۰۲۵)، ستوان سێوم محەممەد سەلیمی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی تەقینەوەی مین لە نەواری سنووریی سوومار  سەر بە شاری گیەڵان گیانی خۆی لەدەست دا.

سادق خودادادی، فەرمانداری گیەڵان بە هەواڵنێری حکومەتیی ئیرنای ڕاگەیاندووە کە، محەممەد سەلیمی لە کاتی ئەنجامی ئەرکێکدا لە ناوچەی نێوان پاسگای «گیسکە» و «کانی شێخ» بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۱۸ی خاکەلێوە دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکانی بانە بەناوەکانی محەممەدڕەزا سەداقەتپوور و عەلی کەریمی خەڵکی ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە