بۆکان؛ دەستەبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مەسعوود محەممەدی

٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٥:٢١

هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی مەسعوود محەممەدی شەش ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراتەوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، مەسعوود محەممەدی، خەڵکی گوندی "گۆل" لە نزیک شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیەوە لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی ئازادەگانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تاکوو ئێستاش هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون لەم بارەوە هیچ زانیارییەک بدەن.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە