بانە؛ دەستبەسەر و ناڕوونی چارەنووسی ڕەزا ئەحمەد پوور

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٧:٣٠

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

ڕەزا ئەحمەد پوور، هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، ڕەزا ئەحمەد پوور خەڵکی گوندی "بەردەڕەش" سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە دوای تێپەڕبوونی ٣ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا ئەحمەد پوور، لە سڕەی بەنزینخانەدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان بە جلی ئاسایییەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە