سنە؛ دەستبەسەرکرانی داریوش ڕەحیمی لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١١:٢٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی داریوش ڕەحیمی لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی لە شاری سنە بە پەنابردنەبەر توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۲۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۵ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگە یان حوکمێکی دادوەری چوونەتە ناو ماڵی داریوش ڕەحیمی و بە پەنابردنە بەر توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوە نزیکەکان لە بنەماڵەی ڕەحیمی، هێزە حکوومەتییەکان وێڕای پشکنینی تەواوی ماڵی داریوش ڕەحیمی، مۆبایلی ناوبراو و هاوژینەکەشیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی ئەم دەستبەسەرکرانە نوێیە، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی داریوش ڕەحیمی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە