جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە بەندیخانەی ئورمیە

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ٢٠:١٩

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەڵماس بە ناوی ئومێد شێخکانلوو میلان کە بە پێشتر بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە (بەندیخانەی دەریا) جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئومێد شێخکانلوو میلان خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومێد شێخکانلوو میلان سێ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە