بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕزگار ڕەوشەنی مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٤:٠٩

هەنگاو؛ هەینی ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

ڕزگار ڕەوشەنی، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری بۆکان ٥١ ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواسترابوویەوە و تا ئێستا زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٥١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ڕزگار ڕەوشەنی، مامۆستای خەڵکی بۆکان تا ئێستا زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و لەم ماوەیەدا لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆی لەوانە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و تەنیا پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی هەبووە.

بە گوێرەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواسترابوویەوە.

شایانی باسە کە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لەم بارەوە هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە