دەستبەسەرکرانی عیسا عەلیزادە هاووڵاتیی کورد لە شاری خۆی
٢٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٧:٢١
هەنگاو، هەینی ٢٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری خۆی بە ناوی عیسا عەلیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٣ی نۆڤەمبەری ٢٧٢٤)، عیسا عەلیزادە تەمەن ٣٧ساڵە لە شاری خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی عیسا عەلیزادە، ماڵەکەشیان پشکنیوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و هەر وەها شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw