تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی شەڕ لە ئیلام قوربانیی لێکەوتەوە
٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٣:٤١
هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤
کرێکارێکی کورد و خەڵکی شاری ئیلام بەناوی ئەحمەد عەلیمحەممەدی، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، کرێکارێکی خەڵکی ئیلام بەناوی ئەحمەد عەلیمحەممەدی، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی شەڕ لە کارگەیەکی ئاسنەواڵە کە وەکوو پاشەرۆک هاتبووەوە نێو ئەو کارگایەوە، گیانی خۆی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە، ئەو تەقینەوە لە نێو کارگەیەکی ئاسنەواڵەدا لە شاری ئیلام ڕووی داوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەحمەد عەلیمحەممەدی، کرێکار و وەرزشوانی بواری تایکواندۆ.
سەرچاوە: Hengaw