سنووری بانە؛ کوژرانی دوو کەس لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بە هۆی تەقینەوەی مین

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٣:٥٨
هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
دوو کەس لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بانە بە ناوەکانی محەمەدڕەزا سەداقەتپوور و عەلی کەریمی بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێڕاق لە سنووری بانە کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆقی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٧ی ئەپڕیلی ٢٠٢٥)، محەمەدڕەزا سەداقەتپور و عەلی کەریمی، کە هەردووک خەڵکی شاری ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە گیانیان لە دەستدا.
فەڕەج ڕوستەمی، فەرماندەی سنووری پارێزگای کوڕدستان (سنە) بە هەواڵنێری حکومەتی ئیرنای ڕاگەیاندووە کە ئەم دوو کەسە لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکێکدا لە سنوورەکانی بانە کوژراون.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی