دێلوڕان؛ کوژرانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی ماددە تەقەمەنییەکان

١ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ٢٣:٣٥

هەنگاو؛ هەینی ۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵

هاووڵاتییەکی تەمەن ۵۱ ساڵی خەڵکی شاری دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی ماددەی تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕی نێوان وڵاتانی ئێران و عێراق گیانی خۆی لەدەست دا. میدیا حکومەتییەکان ئاماژەیان بە ناسنامەی قوربانی نەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ (۲۱ی مارسی ۲۰۲۵)، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێلوڕان بەهۆی تەقینەوەی ماددەی تەقەمەنیی بەجێماوی شەڕ لەو شارەدا کوژرا.

میدیا پەیوەندیدارەکان بە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو بابەتە نووسیویانە، قوربانی خەریکی کۆکردنەوەی پاشەرۆکی ماددە تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە گوندی "سێپتون"ی سەر بە شاری دێلوڕان بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە دوای کۆکردنەوەی پاشماوەکانی ماددە تەقەمەنییەکان لە ماڵەکەیدا دەستکاری کردوون کە بووەتە هۆی تەقینەوەیان و گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە