جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٥:٣٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ڕەحیم فەقیری و بەندکراوێکی بەلووچ بە ناوی پەرویز بەراهوویی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە سێدارە مەحکووم کرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەی ٢٧٢٤ (١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ڕەحیم فەقیری، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی سەڵماس و باوکی سێ منداڵ و هەروەها پەرویز بەراهوویی، خەڵکی زاهیدان لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند، جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەحیم فەقیری، ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەروەها، پەرویز بەراهوویی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە بیرجەند دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیا نزیکەکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە