پیرانشار، دەستبەسەکرانی ئیلهام قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٤:١٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئیلهام قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٤ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، ئیلهام قادری، خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەنگاو ئاگاداری کراوەتەوە کە، ١٠کەس لە هێزە ئەمنییەکان کە دوو کەسیان ژن بوونە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیلهام قادری و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ یەکێک لە ناوەندە دەستبەسەرکردنەکانی ئورمیەیان گواستووەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە