دەیان بنەماڵەی دادخواز بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوەیەک داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەکەن
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
دەیان کەس لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوەیەک سەبارەت بە سەپاندنی سزای سێدارە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کاردانەوەیان هەبوو و بە ئاماژەکردن بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی ئەو دوو چالاکە سیاسییە کوردە و کۆتایی هێنان بە سەپاندنی سزای سێدارە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد.
ئەو کەسانە هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی داواکارییەک، لە هەموو دادخوازان و چالاکان و لایەنگرانی دادپەروەرییان ویستووە بە واژۆکردنی ئەو ڕاگەیەندراوە دەنگی وریشە و پەخشان بن و کردەوەیەکی دەستبەجێ و جددییان بەمەبەستی ڕاگرتنی سزای سێدارە لە ئێران هەبێت. تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ڕۆژنامەنووس و بنەماڵەی دادخوازان ئەو داواکارییەیان واژۆ کردووە. (بەستەری داواکاری)
ڕاگەیەندراوەی دادخوازان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە پەیوەندی لەگەڵ سزای سێدارەی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەپۆلی لەسێدارەدرانەکان لە ئێران
چەند مانگە کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین و بیست و چوار بەندیخانەی دیکە دەنگی «نا بۆ سێدارە» بە گوێ دەگات. لەدوای زیاتربوونی جێبەجێکرانی سزای سێدارە لە ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و لەسێدارەدانی زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە کاتی هاتنە سەر کاری حکومەتی نوێوە، ڕۆژ نییە کە لەسێدارەدرانی بەشێوەی مامناوەند پێنج کەس لە ئێران نەبیستین.
ئێمە، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی دادخوازان و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لە ئێران، بە نیگەرانی و داخێکی قووڵەوە سەبارەت بە زیاتربوونی سزای سێدارە لە ئێران، ئەو ڕاگەیەندراوە وەکوو کردەوەیەکی هاوبەش و ناڕەزایەتییەکی بەکۆمەڵ بڵاو دەکەینەوە و داوا لە خەڵکی ئێران، کۆمەڵگای مافی مرۆڤی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە کردەوەیەکی دەستبەجێیان سەبارەت بەو بابەتە هەبێت.
*خەڵکی ئێران*:
بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان و گەیاندنی دەنگی خۆتان بە جیهان نیشان بدەن کە ئێمە داوای کۆتاییهێنان بە لەسێدارەدران و لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ لە ئێرانمان هەیە. یەکگرتوویی و هاوڕایی ئێوە لەو ڕێگایەدا هێزێکی گەورە بە هەژمار دێت.
*ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان*:
ئێمە لە ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان وەکوو لێبوردنی نێودەوڵەتی، چاودێریی مافی مرۆڤ و شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوا دەکەین کە بە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ سەر بارودۆخی بەندکراوان لە ئێران گوشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی سزای سێدارە زیاتر بکەنەوە.
*دەوڵەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان*:
ئێمە لە دەوڵەتە جیاواز و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان داوا دەکەین کە بە کەڵکوەرگرتن لە تەواوی کەرستە دیپلۆماتیک و یاساییەکانیان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر گوشار دانێن و لە کوشتنی بە ئەنقەستی دەوڵەتی لەلایەن ئەو حکومەتەوە ڕێگری بکەن. دوای کوشتنی جەمشید شارمەهد، هاووڵاتیی ئاڵمانی_ئامریکایی داخستنی سێ کونسوڵخانە لە ئاڵمان هەنگاوێکی باش بۆ نیشاندانی کردەوەیەک دژ بە لەسێدارەدرانەکان بوو.
*میدیا و هەواڵنێرەکان*:
ئێمە لە میدیا و هەواڵنێرەکانی نێو و دەرەوەی ئێران داوا دەکەین کە بە کارکردنی گشتگیر سەبارەت بە لەسێدارەدران و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بیروڕای گشتی سەبارەت بەو بارودۆخە ئاگادار و هەستیار بکەنەوە.
*هاووڵاتییانی دەرەوەی ئێران*:
ئێمە لە هەموو هاووڵاتییان لە دەرەوەی ئێران داوا دەکەین کە بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێک و پەیوەندیگرتن لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت و پارلمانەکان، ڕێگا بۆ گوشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسانتر بکەنەوە.
بە مەبەستی ڕزگاریی ژیانی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەش کەس لە تۆمەتبارانی شارۆچکەی ئیکباتان کە بە سزای سێدارە مەحکووم کراون و سەرجەم ئەوانەی ئەو سزا نامرۆڤانەیان بەسەردا سەپێندراوە، بانگهێشتی ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک بەشێوەی هاوکات لە دەیان شاری جیهانە. هیوادارین ڕۆژی بیست و پێنجی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی ناڕەزایەتی سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕۆژێک بێت کە لە دەیان شاری جیهان بچنە سەر شەقامەکان و دروشمی «نا بۆ سێدارە» بڵێنەوە.
لە کۆتاییدا، ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە دادخوازان و چالاکان، دژی هەرچەشنە سەرکوت و توندوتیژییەکی دەوڵەتی بەرانبەر بە خەڵکین و لەسەر ئەو بڕوایەین کە تەنیا لە ڕێگای دادپەروەری، یەکسانی و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ دەکرێت بە کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانە و ئاشتیخوازانە بگەین.
تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و سێسەد کەس ئەو ڕاگەیەندراوەیان واژۆ کردووە کە لێرادا واژۆی دادخوازان دەتوانن ببینن!
واژۆی بنەماڵەی دادخوازان
دایە شەریفە زەڕینی (دایکی ڕامین حوسێنپەناهی)
شۆعلە پاکڕەوان (دایکی ڕێحانە جەباری)
مینا ئەحەدی
شەهناز ئەکمەلی (دایکی مستەفا کەریم بێگی)
ئازەردۆخت حەقجوویان (دایکی ڕەزا ڕەسایی)
مەهسا پیرایی (کچی مینوو مەجیدی)
فاتمە موجتەبایی (دایکی غەزالە چەلابی)
لادەن بازەرگان
لالە بازەرگان
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئومێد حەسەنی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو فەرەیدوون فەرەجی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو میلاد مەعرووفی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو فواد سواری
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو شەماڵ خەدیری
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ڕامان ڕێناس
بنەماڵەی گیانبەختکردوو زانیار ئەڵڵامورادی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو حامید سەیفپەناهی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو محەممەد شەریعەتی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو شۆڕش نیکنام
بنەماڵەی گیانبەختکردوو کەماڵ ئەحمەدپوور
بنەماڵەی گیانبەختکردوو شاهۆ خزری
بنەماڵەی گیانبەختکردوو مێهران ڕەحمانی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئازاد ئەحمەدپوور
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئارام حەبیبی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو شاهۆ بەهمەنی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو هوومەن عەبدوڵڵاهی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو یەحیا ڕەحمانی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو سارینا ساعیدی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئاریان خۆشگۆوار
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ڕامین فاتیحی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئازاد حوسێنپووری
بنەماڵەی گیانبەختکردوو فەرەیدوون مەحموودی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو موحسین محەممەدی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو حەیدەر قوربانی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو هیدایەت عەبدوڵڵاپوور
بنەماڵەی گیانبەختکردوو عیسا بیگلەری
بنەماڵەی گیانبەختکردوو مۆئمین زەندکەریمی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئیبراهیم میرزایی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو سامان قادربێگی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەنزادە
بنەماڵەی گیانبەختکردوو جەماڵ ئەعزەمی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو جەوهەر فەتاحی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ڕەزا لوتفی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو شادمان ئەحمەدی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو بورهان کەرەمی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئەردەڵان قاسمی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو فواد قەدیمی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو موحسین نیازی
بنەماڵەی گیانبەختکردوو پەیمان مینبەری
بنەماڵەی گیانبەختکردوو داریووش عەلیزادە
سۆڵماز عەلیزادە لە بنەماڵەی دادخوازان
هادی ڕاد لە بنەماڵەی دادخوازان
نەسرین ئەسەدیان
نێدا مینبەری لە بنەماڵەی دادخوازان
شەرارە سادقی هاوژینی حەیدەر قوربانی
حەمید قوبانی منداڵی دادخواز
دایکی ئیبراهیم نیا لە بنەماڵەی دادخوازان
هەستی حوسێنپەناهی لە برینداربووان
بەیان عەزیمی
مەنزەر زەرابی
عەباس سادقی
ئەلبۆرز سادقی
ماریا مەحموودی
مێرسێدە قائیدی
مەهوەش عەلاسوەندی (دایکی محەممەد و عەبدوڵڵا فەتحی)
بیژەن فەتحی
شکۆفە ئازەرماسولە
ئەمجەد حوسێنپەناهی
خاترە موعینی
عەزەمەت ئەژدەری (لە دادخوازانی ڕووداوی فڕۆکەی ئۆکراینی)
سەلمە بەنی سەدر (لە دادخوازانی ڕووداوی فڕۆکەی ئۆکراینی)
مەلەکە مستەفا سوڵتانی
عێفەت ماهباز
سومەیە ساریجانی (دایکی عێرفان ساریجانی)
مرێم دەیوەر (دایکی ئەبولفەزل ئەمیرعەتایی)
مەحبووبە ڕەمەزانی (دایکی پێژمان قولیپوور)
ڕەحیمە یووسفزادە (دایکی نەوید بێهبوودی)
حوریە فەرەجزادە (خوشکی شەهرام فەرەجزادە)
ئەکرەم نیقابی (دایکی سەعید زەیناڵی)
محەممەد کەریم بێگی (باوکی مستەفا)
زارا کەریمی (دایکی محەممەد ڕەسووڵ مۆئمێنیزادە)
ئامین قادری (دایکی زانیار مورادی)
فاتمە گولگەزی (دایکی ئەفشین ئوسانلوو) فریشتە ئوسانلوو
سۆران مەنسوورنیا (برای بورهان مەنسوورنیا)
نەسرین ئەسەدیان
فایەقە مەلەک محەممەدی
ئەعزەم کێبریتی (خوشکی حەمید)
مستەفا باواخانی (برای مورتەزا)
ژیلا ئەحمەدی
قەدەمخێر فەرامەرزی (دایکی بەهرام و شەهرام ئەحمەدی)
سۆهەیلا ئەرجمەند
ڕەزا بروومەند
میترا تاهیرنژاد (دایکی عەسەل جەزیرە)
ئازادە ڕەسایی
مێهرداد ڕەسایی