تیکاب؛ بانگکران و دەستبەسەرکردنی فەرەیدوون سوڵتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٣ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٠١:٣٨

هەنگاو؛ هەینی ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی تیکاب بە ناوی فەرەیدوون سوڵتانی، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٢ نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، فەرەیدوون سوڵتانی، خەڵکی تیکاب، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی تیکاب دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سوڵتانی، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تاکەکەسیی ناوبراو لەوانە مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەی (پراید) گرتووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێندراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە