سنە؛ دەستبەسەرکرانی سەیران خەسرەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
٤ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٣:٣٧
هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
سەیران خەسرەوی، چالاکی مافی ژنانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سەیران خەسرەوی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە ترساندن و هێرش بۆ سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە سنە و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.
تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سەیران خەسرەوی لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی