نەوسوود؛ کوژرانی ژنێکی کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران
هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
ژنێکی کۆڵبەر تەمەن بە ناوی پرشنگ قوباد زاهیری تەمەن ٢٦ ساڵ، دایکی منداڵێک و خەڵکی ناوچەی نەوسوودی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، پرشنگ قوباد زاهیری، کۆلبەر خەڵکی هانە گەرمەڵە سەر بە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە ئەنجامی بەرکەوتنی گوللەی هێزە چەکدراەکانی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ئەم مانگە، لە نزیک ناوچەی سنووریی هانە گەرمەڵە لە پشتەوە تەقەیان لە پرشنگ قوباد زاهیری کردووە. ناوبراو دایکی منداڵێک بووە.
جێ ئاماژەیە کە، ئیدریس قوباد زاهیری باوک و هەروەها برای ئەم کۆڵبەرە کوژراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.