ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان

٤ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢١:٢٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کەنگەڤەر بە ناوی مستەفا سووری کە پێشتریش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان (بەندیخانەی ناوەندی) جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٠ نۆڤەمبەری ٢٠٢٤) ، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی مستەفا سووری، خەڵکی کەنگەڤەر، لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە پێشتریش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرا و دواتریش لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی سێدارەی ئەو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە میدیاکانی حکومەت و بە تایبەتی میدیاکانی نیزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیاەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە