جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحیسار

٤ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢٣:٥١

هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی حوسێن سووری و موسلیم جەعفەری کە هەر دوویان پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، دوو بەندکراو بە ناوەکانی حوسێن سووری، خەڵکی کۆیەشتی لوڕستان و موسلیم جەعفەری، خەڵکی نوورئاوای ئەم پارێزگایە لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێ کرا.

ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیا نزیکەکانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە