جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا

٥ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٢:٠٢

هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی سەرماوەزی٢٧٢٤

سزای سێدارەی ژنێک بە ناوی فەریبا مەلەکی شیراوەند کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا (بەندیخانەی پارسیلون) جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ژنێک بە ناوی فەریبا مەلەکی شیراوەند تەمەن ٣٦ساڵە و خەڵکی شاری چگینی سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەریبا مەلەکی شیراوەند لە چوار ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی خەسووی و و دشەکەی دەستبەسەر کرا و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو ژنە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیاکانی حکومەت و بە تایبەتی میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە