جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین
٥ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٣:٢٧
هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موحسین فەیازی و ئومێد جاودان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە سێدارە مەحکووم کرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین پارێزگای خوراسانی باکوور جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی موحسین فەیازی و ئومێد جاودان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لە کۆتاییدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی