سزای سێدارەی محەممەد ئیمانی و ئەسەد عەلیجانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شیروان جێبەجێ کرا

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ٢١:٠٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئیمانی و ئەسەد عەلیجانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیروان لە پارێزگای خوراسانی باکوور جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (١٢ی جولای ٢٠٢٦)، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی شیروان بە ناوەکانی محەممەد ئیمانی تەمەن ٢٧ ساڵ و ئەسەد عەلیجانی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شیروان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، محەممەد ئیمانی ساڵی ٢٧٢٣ و ئەسەد عەلیجانی ساڵی ٢٧٢٢ بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایان هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایان دادگای تاوانەکانی یەکی پارێزگای خوراسانی باکوورەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو کەسە لەلایان میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و یان ناوەندە دادوەرییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە