جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی نوور محەممەد شاملوو بەندکراویی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٨:٠٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی نوور محەممەد شاملوو، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی نوور محەممەد شاملوو، خەڵکی ئیسفەراین لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەواڵی لە سێدارە دانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەن ڕاپۆرتە، لە میدیاکانی حکوومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە