جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد

٦ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢٣:٥٣

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلیڕەزا نووریان، خەڵکی شاری ئیسفەراین سەر بە پارێزگای خوڕاسانی باکوور، کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد (وەکیڵ ئاباد) جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٥ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی عەلیڕەزا نووریان تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئیسفەراین لە بەندیخانە وەکێڵ ئابادی مەشهەد جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە لە ٣ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

ڕاپۆرتی سێدارەی ئەو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، لە میدیاکانی حکومەت و بە تایبەتی میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە