ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت
٧ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢٣:٣٧
هەنگاو؛ چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی تەرکەش بەند خەڵکی شاری سەحنە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی عەلی تەرکەش بەند، تەمەن ٥٣ ساڵە، خەڵکی گوندی "سیا چەقا"ی سەحنە و دانیشتووی مەلاردی پارێزگای تاران لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا.
بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزا درا بوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت لە میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی