ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت
هەنگاو؛ دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤
سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئیسماعیل میرزایی و فەتاح ئەمیری، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ئیسماعیل میرزایی و فەتاح مەحموودی، هەر دووکیان خەڵکی شاری کرماشان لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.