ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٤:٥٤

هەنگاو؛ شەممە ۲ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی دوو بەندکراو بریتی لە بەندکراوێکی کورد بەناوەکانی فەرامەرز کەیفەری و کورش زارع، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ (۱۶ی مارسی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی کوروش زارع، تەمەن ۳۶ ساڵ و باوکی دوو منداڵ لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کورۆش زارع سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۷ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ (۲۵ی فێبریوەریی ۲۰۲۵) سزای سێدارەی فەرامەرز کەیفەری، بەندکراوی کوردی خەڵکی کەنگەڤەر لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کراوە. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە