بەرزبوونەوەی ژمارەی بەندکراوانی لەسێدارە دراو لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت

١١ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٢:٤٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سیرووس جەعفەری خەڵکی کرماشان، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کراوە. هەنگاو پێشتر هەواڵی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کوردی لە هەمان ڕۆژ و لەو بەندیخانەیە ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سیرووس جەعفەری، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەنگاو پێشتر هەواڵی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی شێرعەلی تەرکێشبەند، تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "سیاچەقا"ی سەر بە شاری سەحنەی لە هەمان ڕۆژدا ڕاگەیاندبوو. ئەو بەندکراوەش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە