دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی دیواندەرە و سەقز

٩ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٢:١٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئەمیر محەممەدخانی و هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی بێهزاد دادخا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، ئەمیر محەممەدخانی، خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر محەممەدخانی دوای دەستبەسەرکردنی لە شاری دیواندەرە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز بێهزاد دادخا، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لە شوێنی کارەکەی لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە