سەردەشت؛ دەستبەسەکران و ناڕوونی چارەنووسی ئیسماعیل عوسمانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١١ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١١:١٣

هەنگاو؛ دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ئیسماعیل عوسمانی، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، ئیسماعیل عوسمانی، تەمەن ٢٤ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل عوسمانی، فەرمانبەری ئیدارەی پۆستی سەردەشت بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و دوای سێ ڕۆژ تا ئێستا بارودۆخی نادیارە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی ئەم هەواڵە لەبەر دەستدا نییە.

بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ماوەی مانگی دیسەمبەر لانی کەم گەیشتە ٧١ کەس.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە