سایین قەڵا؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١١ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٩:٣٣

هەنگاو، سێشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٤

دیاکۆ مەحموودی و سۆران خزری، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سایین قەڵا، بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و بە تێپەڕینی ٣ ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی دیاکۆ مەحموودی و سۆران خزری، خەڵکی سایین قەڵا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە، لە شاری سایین قەڵا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و بە تێپەڕینی ٣ ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە لێدان ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێنداوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە