پیرانشار؛ سولەیمان چوپانی لە دەستبەسەرکراوانی دووەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

١٧ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢٢:٣٨

هەنگاو؛ شەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سولەیمان چوپانی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار کە لە کاتی دەستبەسەرکرانی بەرفراوانی هاووڵاتییانی کورد هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی دەستبەسەرکرابوو، لە لایەن دەزگایی دادوەری کۆماری ئیسلام ئێرانەوە سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا سولەیمان چوپانی خەڵکی گوندی گردکشانە لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار  بە تۆمەتی "ئەندامییەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

سولەیمان چوپانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی بەرفراوانی هاووڵاتییانی کورد و لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری بدەستبەسەر و دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییەتە لە ئورمیە گواستراوە.

ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی خەرمانانی ئەمساڵ بۆ بەندیخانە ناوەندی نەغەدە گواستراوە و لەوکاتەوە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی دەستبەسەرە..

شایەنی باسە کە سولەیمان چوپانی لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها دیتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە