سەقز؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی بریتی لە دوو مامۆستای قوتابخانە

١١ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٣:٤٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

بە ئاشکرابوونی ناسنامەی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی دیکە لە شاری سەقز بە ناوەکانی عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، ئازاد خادم و سارۆ عەزیزی لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە گەیشتە چوار کەس. هەنگاو پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکرانی بێهزاد دادخا یەکێکی دیکە لە گیراوانی ئەو ڕۆژەی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی عەبدوڵڵا کەریم گوڵان و دوو مامۆستا بە ناوەکانی ئازاد خادم و سارۆ عەزیزی، لەو شارەدا دەستبەسەر کران.

هەنگاو پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی بێهزاد دادخاە، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقزی لە شوێنی کارەکەی خۆی لەو شارەدا ڕاگەیاندبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت و ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکانی حکومەت" تۆمەتبار کراون.

عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، ئازاد خادم، سارۆ عەزیزی و بێهزاد دادخاە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداراندا ڕاگیراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە