مەریوان؛ حەیدەر فەتاحی سزای ٣٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
هەنگاو؛ دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
حەیدەر فەتاحی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەریوان لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حەیدەر فەتاحی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی مەریوان لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی " هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ٣٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم سزایە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیێندراوە.
حەیدەر فەتاحی، ڕۆژی یەکشمەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٩ی جوونی ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە شوێنی کارەکەی کە لە سێ ڕای ''نێ''ی ئەم شارەیە، بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. ناوبراو دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.