بۆکان؛ هەژار سولتانی‌ئازەر بە شەش مانگ بەندکران سزا درا

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٢:٣٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

هەژار سولتانی‌ئازەر، هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری بۆکان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم ماوەیەدا هەژار سولتانی‌ئازەر، خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە، هەژار سولتانی‌ئازەر (عەبدولڕەحمان) ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و دوای ٨ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە