بۆکان؛ باوکێک و کوڕەکەی بەبەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کران

١١ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢١:١١

هەنگاو؛ یەکشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

عەبدوڵڵا قولی‌زادە و منداڵی ناوبراو، هێمن قولی‌زادە، هاووڵاتیانی کورد و خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە بەکارهێنانی تووندوتیژیەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، دوو ئەندامی یەک بنەماڵە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا قولی‌زادە و هێمن قولی‌زادە لە ماڵی خۆیاندا لە شاری بۆکان دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم باوک و کوڕە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هێندێک کەلوپەلی تایبەتی ئەواندا گرتووە.

هەنگاو زانیویەەتی کە، عەبدوڵڵا قولی‌زادە و کوڕەکەی دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە پادگانی ئەلمەهدی لە شاری ئورمیە گواستراونەوە.

تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و ئەو تۆمەتانەوە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە