سنە؛ لەیلا سەلیمی چالاکی پیشەیی مامۆستایان و خەڵکی سنە سزای دوو مانگ دوورخستنەوە لە کاری بەسەردا سەپێندرا

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٩:٣٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای دەرکران لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی لەیلا سەلیمی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لیژنەی پێداچوونەوەی پێڕاگەیشتن بە پێشێلکارییەکانی فەرمانبەران بۆ دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا. ناوبراو پێشتر لە لایەن لیژنەی دەستێکی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی پەروەردە و بارهێنانی سنە بە هۆی چالاکییە پیشیەییەکانی لە باری مامۆستایان، بە سزای دەرکران لە پەروەردە و بارهێنان مەحکووم کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا، لەیلا سەلیمی، مامۆستا و چالاکی پیشەیی مامۆستایان و دانیشتووی سنە لە لایەن لیژنەی پێداچوونەوەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەران سزای دوو مانگ دوورخرانەوە لە کاری بەسەردا سەپێندرا.

ئەم مامۆستایە سەرتاکانی ئەمساڵ بە تۆمەتی "چالاکی پیشەیی و ئەندامییەتی لە ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان_سنە" لە لایەن لیژنەی سەرەتایی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی سنە بە دەرکران لە کار مەحکووم کرابوو.

بە ناڕەزایەتی دەربڕینی لەیلا سەلیمی بە سزای سەرەتایی و پێڕاگەیشتنی دۆسیەکە و بەڕێوەچوونی دانیشتن سزای دەرکرانی ناوبراو لە لیژنەی پێداچوونەوەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان بۆ دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار کەم کرایەوە.

شایانی باسە کە، لەیلا سەلیمی، مامۆستایەک بە پێشینەی ٣٢ ساڵ وانەگوتنەوە، لێکۆڵەری بەرزی پارێزگایی و دەرچووی قۆناغی دکتۆرایی لە بەشی بەڕێوەبەرییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە